فاستپەی خێراترین و ئاسانترین و سەلامەتترین جزدانی مۆبایلە لە عێراق، کە ملیۆنان به‌شداربوو ده‌بنه خاوه‌نی جزدانێكی ئه‌لیكترۆنی. چێژ لە بازاڕکردنی بێ ماندووبوون وه‌رده‌گرن، وه‌ك كرینی كارته‌كانی مۆبایل/ئینتەرنێت، ناردن و وه‌رگرتنی پارە، وه زۆر شتی تر... هەموو ئەمانە لە یەک ئەپی پارێزراودا.
لەگەڵ فاستپەی پارەدان به‌چەند چرکەیەكه. بازاڕکردن بە شێوەی ئۆنلاین لە پلاتفۆرمە سەرەکییەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی، فرۆشگاکان.وه كه ده‌توانیت كارته‌كانی هه‌موو كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایل وه‌ك (ئاسیاسێڵ، کۆرەک، رێبه‌ر، و زەین) له‌یه‌ك ئهپڵیكهیشندا به‌ده‌ست بهێنیت!
وه‌هه‌روه‌ها گشت كارته‌كانی كۆمپانیای هێلی ئینته‌رنێت ( فاستلینک تیلیکۆم، نەورۆز تیلیکۆم، ئۆ 3 تیلیکۆم FTTH، نەورۆز ADSL، الوطنی FTTH، هالا FTTH، ئای کیو ئۆنلاین، حلوم تیلیکۆم، گۆران نێت، تیشک نێت، فانسی نێت، کۆمپانیای ئۆن لاین، هەڵەسات بەغدا، ئەلسەباح FTTH، ویگۆ، ئۆپتیکیو، گیگا نێت تێلیکۆم، ئەلرەحمە FTTH، ته‌ریك ئهلثورهیه ، ئەت نێت، نێکس نێت،ئینته‌رنێتى كه‌ربه‌لا Al Fakir ، سافایر، سپیدلینک، تارین نێت، و ئینتەرنێتی ئاسیاسێڵ.
لەگەڵ ئەوەشدا، کارتی دیاری دیجیتاڵی بۆ ئایتونز، گووگڵ پلەی، پلەیستەیشن، ئێکس بۆکس و زۆر له‌كارته‌كانی تر!
فاستپەی لە لایەن PA DSS بڕوانەمەی پێ بەخشراوە
فاستپەی بریتییە لە ئەپلیکەیشنێک کە لەلایەن PA DSS بڕوانامەی پێ بەخشراوە کە هەموو داتا و مامەڵەکانی بەکارهێنەران بە تەواوی دەپارێزێت. PA DSS (ستاندەردی ئاسایشی داتای ئەپڵیکەشنی پارەدان) بە فەرمی بریتییە لە باشترین ئەپڵیکەیشنی پارەدان PABP، کە ستاندەردێکی جیهانی پارێزراوە کە لە لایەن PCI SSC ئەنجومەنی ستاندەردی ئاسایشی پیشەسازی کارتی پارەدانەوە دروست کراوە.
هەژماری فاستپەی-ت نییە؟ ئاسانە. ئەپلیکەیشنەکە دابەزێنەو هەژمارێکی نوێ تۆمار بکە بە چەند هەنگاوێکی کەم و سادە ده‌بیته خاوه‌نی هه‌ژماری فاستپه‌ی
بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی هەژمارەکەت نامەی پشتڕاسکردنەوەت بەدەست دەگات لە هەر چوونەژوورەوەیەک بۆ هەژمارەکەت و پێش هەر مامەڵەیەکی دارایی پێویستە کۆدی نهێنی تۆماربکەیت
لەڕێی هەژمارەکەتەوە دەتوانیت ئاگاداری سەرجەم ئاڵوگۆڕە داراییەکان بیت کە ڕوویانداوە و بەدواداچوون بۆ بەیاننامە داراییەکانت بکەیت.
لە ڕێگەی بەکارهێنانی دوگمەی سکان لە مۆبایل ئەپلیکەیشنەکەوە بۆ تۆمارکردنی مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان و کارەکان بە ئاسانی و خێرایی پارەدەدەیت.
لەگەڵ فاستپەی، لە شوێنی خۆت و لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە دەتوانیت جۆرە جیاوازەکانی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت و پلاتفۆرمە جیهانیەکان بکڕیت.
لەگەڵ بەردەست بوونی ئەپلیکەیشنەکە بە ٣ زمان و ڕووکارە نوێەکەی فاستپەی و تایبەتمەندیەکانی کە زیادکراوە تاوەکو تۆی بەکارهێنەر بە ئاسانترین شێوە کارەکانت ڕاپەڕێنیت
بە ئاسانی و لەڕێی مۆبایلەکەوە دەتوانیت باڵانسی جزدانە ئەلەکترۆنیەکەت ببینیت لەگەڵ مێژووی سەرجەم مامەڵە دارایی هاتوو ڕۆشتووەکان، هەروەها ڕاپۆرتی مانگانەی مامەڵەکانت
شێوازێکی خێرا و ئاسان كه ته‌نها به‌چه‌ند خوله‌كێك ئه‌توانیت ببیته خاوه‌نی هه‌ژماری فاستپه‌ی و به‌خۆراییه
بۆ هاووڵاتیانی عێراقی: ناسنامەی کەسی خۆت كارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، ژمارەی مۆبایل ، له‌گه‌ڵ ئیمەیڵ.
بۆ هاووڵاتیانی كه عێراقی نین: پاسپۆرت، كارتی نیشته‌جێ بوون (ئيقامة)، ژمارەی مۆبایل، له‌گه‌ڵ ئیمەیڵ.
© 2025 FastPay, all right reserved