پێویستت بە یارمەتی هەیە؟

وەڵامی باوترین پرسیارەکان بدۆزەرەوە سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان، هەژمارەکان و پشتگیریەکانمان.

جزدانێکی ئەلکترۆنیە بە شێوەی ئەپلیکەیشن لە نێو مۆبایلەکەت و بەکاردێت بۆ پرکردنەوەی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت و ئۆنلاین، جگە لەمانە بەکاردێت بۆ بازاڕکردن و زیادکردنی پارە لە نێو مۆبایلەکەت و ناردنی پارە و وەرگرتنی پارە، هەروەها چەندین خزمەتگوزاری تر.

دەتوانی ئەپی فاستپەی لە هەرسێ سیستەمی ئەندرۆید (گوگڵ پلەی) و ئای ئۆ ئێس (ئەپ ستۆر) و هواوی (ئەپگەلەری) دایبەزێنیت.

دەتوانیت بە دانانی پارە لە یەکێک لە بانکەکانی فرۆشتنی یان لە ریگای بانکی یەکەمی عێراق FIB پارە بۆ جزدانی فاستپەی زیاد بکەیت.

بەڵێ، بە دڵنیاییەوە، فاستپەی نوێترین تەکنەلۆژیای پاراستنی جیهانی بەکاردەهێنێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی زانیارییە کەسی و داراییەکانی بەکارهێنەران. هەروەها ئەپەکە پێویستی بە PIN (کۆدی چواری) یان پەنجەمۆری بایۆمەتری هەیە بۆ هەر کردارێک.

بەڵێ، دەتوانیت پارە بگوازییەوە بۆ بەکارهێنەرانی تری جزدانی فاستپەی، بە ڕێگای داخلکردنی ژمارەی مۆبایلی ئەو هەژمارەی پارەکەی بۆ دەنێری یان سکانکردنی ئەو QR کۆدەی کە کەسی وەرگر دروستی کردووە.

نەخێر، لە ئیستادا ناتوانیت پارەی خزمەتگوزارییەکانی وەک کارەبا و غاز و ئاو بدەیت بە بەکارهێنانی ئەپی فاستپەی، بەڵام دەتوانیت پارەی بازاڕکردن بە  فاستپەی بدەی.

بەڵێ، فاستپەی کاش باک و داشکاندن لە مامەڵە جۆراوجۆرەکانی وەک پڕکردنەوەی کارتی مۆبایل، کارتی ئینتەرنێت، پارەدانی ئۆنلاین و شتی تر بۆ بەکارهێنەرانی دابین دەکات.

بەرنامەی فاستپەی تەنها لە تەواوی عێراق بەردەستە.

دەتوانیت پارەی فاستپەی بۆ هەر کەسێک بنێری بەو مەرجەی  کە خاوەن هەژمارێکی تایبەت بە خۆی هەبێت لە فاستپەی.

پێویستە رێکاری تۆمارکردنەکەت تەواوبکەیت بۆ ئەوەی دەستت بگات بە بەکارهێنانی تەواوی خزمەتگوزارییەکانمان.

لە ئیستادا ناتوانیت پارە بۆ دەرەوەی وڵات بنێری.

بەڵێ، دەتوانیت لە ئینتەرنێتەوە  کاڵا بکریت ئەگەر بازرگانەکە فاستپەی وەک دەروازەی پارەدان قبوڵ بکات.

لە سەرجەم بنکەی فرۆشتنەکانمان لە تەواوی عێراق دەتوایت پارە ڕابکێشیت یان لەسەر نەخشە نزیکترین بریکار بدۆزییەوە  پارە ڕابکێشیت.

دەتوانیت بە دانانی پارە لە یەکێک لە بنکەکانی فرۆشتنی یان هەر بریکارێکی نزیک لە خۆتەوە لەسەر نەخشە پارە دابنێیت.

ئەگەر PINەکەت لەبیر کرد، دەتوانیت پینێکی نوێ بەدەست بهێنیت بە چوونە ناو رێکخستنی هەژمارەکەت پاشان security و کلیککردن بۆ گۆڕینی PIN.

بەڵێ، سنووری مامەڵەکردن هەیە بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە دەتوانیت  زیاد بکەیت یان بیگوازیتەوە، ئەم سنوورانە لەلایەن بەرنامەکەوە دادەنرێت و بەپێی هۆکارە جیاوازەکان دەتوانن بگۆڕدرێن.

ئەگەر کێشەیەکت لە بەرنامەی فاستپەی هەبوو، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنەکەوە پەیوەندی بە پشتگیری کڕیارەوە بکەیت یان دەتوانیت پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 0662310000 یان لە ماڵپەڕەکەیانەوە بکەیت.

© 2025 FastPay, all right reserved